İlhan Toprak
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سه‌ربه هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر پێگه‌کانی په‌که‌که له‌ناوچەی زاب باکووری عێراق و 12 حەشارگە، پەناگە، سەکۆی چەکی قورسی رێکخراوەکەکان خاپوور کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لهسهرچاوە ئەمنییەکانەوە ده‌ستکه‌وتوون، دوێنێ له‌نێوان کاتژمێر 18:00 تاوه‌کو کاتژمێر 18:30 ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی بۆ سه‌ر پێگه‌کانی په‌که‌که له‌ناوچه‌ی زاب باکووری عێراق، ئه‌نجامدراوه.
ئۆپەراسیۆنەکە له‌ژێر رۆشنایی ژماره‌یه‌ک زانیاریی هه‌واڵگریی و چاودێریی، سازکراوە و تێیدا 12 حەشارگە، پەناگە، سەکۆی چەکی قورسی رێکخراوەکە بۆردومان کراوە.
دوای ئه‌وه‌ش که فڕۆکه‌کان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجامدا، گه‌ڕانه‌وه بنکه سه‌ربازییه‌کان.