Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
له چوارچێوهی ئۆپهراسیۆنی قهڵغانی فوراتدا، سوپای توركیا ١٥٧ ئامانجی داعشی له باكووری سووریا تۆپباران كرد و لهناوبرد. ههروهها له ناوچهكانی ئهلباب و بەزاعە هێرشی ئاسمانیی كرده سهر ٢٨ ئامانجی دیكهی رێكخراوهكه.
بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە ٢٤ی ئابی رابردوودا لە باکووری سووریا بەمەبەستی لەناوبردنی مەترسیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوور و، پشتیوانیکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستی پێکردووە، درێژەی ھەیە.
لە ١١٢مین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکاندا سوپای توركیا، ١٥٧ئامانجی داعشی له باكووری سووریا تۆپباران كرد و لهناوبرد.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆسەر ناوچهكانی ئهلباب و بزاعە ئەنجام دا. لە ئۆپەراسیۆنەکەشدا ٢٨ ئامانجی دیكهی رێكخراوهكه کرایە ئامانج و تیایدا دوو جبەخانە، سێ حەشارگە و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەناوبراون.