Mohammed Baqi Hussein
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان رایانگەیاند له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باكووری سووریا، تانكه‌كانی سوپای توركیا چوونه‌ته نێو خاکی سووریاوە و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ره‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانەوە وه‌رگیراون، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا ئه‌و چالاكییانه ئه‌نجامده‌درێن كه پلانیانیان بۆ دانرابوو.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا تانكه‌كانی سوپای توركیا چوونه‌ته نێو خاكی سووریاوه.
ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كان و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.