Mohammed Baqi Hussein
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كۆبووه‌وه كه به سه‌ردانێك له ئه‌نقه‌ره‌یه.
یڵدرم له كۆشكی چانكایا پێشوازیی له بایدن كرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هەردوو بەرپرسەکە دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو به‌ڕووی میدیاكاندا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازبده‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تورکیا، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری گه‌یشته په‌رله‌مانی توركیا.
بایدن و شاندی یاوه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قەهرهمانهوه پێشوازیی لێكرا.
دواتر كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و قەهرهمان ده‌ستیپێكرد و قەهرهمان سوپاسی بایدنی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی.
كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و قەهرهمان به‌داخراوی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئاكیف ههمزهچهبی، به‌رپرسی کارگێڕی په‌رله‌مان، ئه‌ركان ههبێراڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، تاها ئۆزهان و بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په، ئیدریس باڵوكهن ئاماده بوون.
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه بایدن به بینای په‌رله‌ماندا بگه‌ڕێت كه له شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا زیانی پێگه‌یشتبوو.