Halit Süleyman,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
- له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب باكووری سووریا كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیا شیعه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئێران، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدراوه.
- هێزه‌كانی رژێم و میلیشیا شیعه‌كان، چوار منداڵ و نۆ ئافره‌تیان به زیندوویی سووتاندووه، 67 پیاویشیان گولـله‌باران كردووه.
له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب باكووری سووریا كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیا شیعه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئێران، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و هێزانه‌ی میلیشیا شیعه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات له ناوچه‌كانی فیرده‌وس و كهلهسهی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نیان كوشتووه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی مه‌حمود شێخ كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی رووداوه‌كانی به چاوی خۆی بینیوه، میلیشیا شیعه‌كان چوار منداڵ و نۆ ئافره‌تیان به زیندوویی سووتاندووه، 67 پیاویشیان گولـله‌باران كردووه.
كاتێک مه‌حمود شێخ قسه‌ی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كرد گوتی: "پێویست ناكات ناوم بشارنه‌وه، ئیدی هیچ شتێك نه‌ماوه لێی بترسین، خۆ ئێمه‌ش هه‌ر ده‌مرین".
به‌هۆی دوواین هێرشی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه پشتیوانییهكانیهوه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ناچاربوون له ناوچه‌كانی شێخ سه‌عید، فیرده‌وس، حامدودو و ساڵحسین بكشێنه‌وه.
له كاتێكدا ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵكراوهتهوه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 8,6 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، هه‌ندێک له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه‌دا ماونه‌ته‌وه كه رژێم كۆنترۆڵی كردوونه‌ته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدیه كه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له‌و رووبه‌ره‌دا ماونه‌ته‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه و رژێم گه‌مارۆی داوه.