Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2017
دێرازۆر - AA
لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لەپارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا، لەئاکامی هێرشە ئاسمانییەکاندا نزیکەی ٧٩ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
چالاکوان لە دێرازۆر، عاهد سلێبی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: ''فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە رووسیا و رژێمی ئەسەد، ئەو ناوچانەیان بەچڕیی بۆردومانکرد کە هاووڵاتییانی سڤیلی تێدا دەژین''.
سلێبی ئاماژەی بەوەشکرد لە ئاکامی هێرشەکانی ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لەهەریەک لە شارەدێکانی سوکەری، عەشارە، هەجین، قۆریە، شەنەن و عەباس ٧٩ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و دەیان هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
ئەو چالاکەوانە ئاماژەی بەوەکرد فڕۆکەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد ئەو سڤیلانەیان کردووەتە ئامانج کە لە پێکدادانەکان هەڵاتوون و گوتی: ''فڕۆکەکانی رووسیا کاروانی ئەو هاووڵاتییانەیان کردە ئامانج کە هەوڵی پەڕینەوەیان لە رووباری فورات نزیک دێرازۆر دەدا. هێشتا نازاین چەند هاووڵاتی لە ئاکامی هێرشەکەدا کوژراون و برینداربوون''.