Halit Süleyman,Muhammet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
دیمەشق - AA
لە سووریا لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر خوێندنگەیەک لە شارۆچکەی جسرین لە غوتەی خۆرهەڵات سەربە دیمەشق کە دەکەوێتە نێو ئەو ناوچانەی کە ''گرژییەکانی تێدا کەمدەکرێتەوە''، پێنج هاووڵاتیی سڤیل کوژران کە سێیان منداڵن.
بەرپرس لە بەرگریی شارسانیی ناوچەی غوتەی خۆرهەڵات کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە، مەحمود ئەدهەم رایگەیاند: ''لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی گولـلە تۆپێک بۆ سەر خوێندنگەیەکی جسرین لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمدا، پێنج هاووڵاتیی سڤیل کوژران کە سێیان منداڵن و ١٥ هاووڵاتیی دیکە برینداربوون''.