Hakan Çopur
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌ناوه‌ندی دوگڵاس و سارا ئێڵیسن که سه‌ربه دامه‌زراوه‌ی هێریتجه و بنکه‌که‌ی له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکایه، لوک کۆفی ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌ته‌کانی ئیداره‌ی ئۆباما سه‌باره‌ت به‌سووریا گرت و رایگه‌یاند ''له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن، مه‌شق پێکردن، پڕچەککردن و هاوکارییکردنی پەیەدە و یەپەگەوە له‌ڕووی داراییه‌وه، یاریی به ئاگر ده‌که‌ین''.
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریکا له کۆتایی، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ره‌خنه‌کان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی سووریای ئه‌و ئیداره‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
لوک کۆفی له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌ته‌کانی ئۆباما سه‌باره‌ت به سووریا و په‌یه‌ده گرت.
کۆفی باسی له‌وه‌کرد که پێویسته ئه‌مریکا جگه له شکستپێهێنانی داعش هیچ ئامانجێکی دیکه‌ی نه‌بێت له‌سووریا و رایگه‌یاند ''پێویسته سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر داعشدا چۆن ده‌جه‌نگین، ئاقڵانه‌تر مامه‌ڵه بکه‌ین. له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن، مه‌شق پێکردن، چه‌کدارکردن و هاوکارییکردنیان له‌ڕووی داراییه‌وه، یاریی به ئاگر ده‌که‌ین''.
- ''نازانرێت ئایدۆلۆجیای راسته‌قینه‌ی یه‌په‌گه چییه''
لوک کۆفی باسی له‌وشکرد به‌شێکی زۆری گه‌لی ئه‌مریکا ئاگاداری ئایدۆلۆجیای راسته‌قینه‌ی په‌یه‌ده و باڵی چه‌کداری رێکخراوه‌که، یه‌په‌گه نینن و گوتی: ''ئه‌گه‌ر بێت و بزانرێت که گیانی سه‌ربازێکی ئه‌مریکی خراوه‌ته مه‌ترسییه‌وه یان ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌ن بۆ ئه‌وان خه‌رج ده‌کرێت، ئه‌وا توڕه‌ییه‌کی زۆر دێته ئاراوه''.
کۆفی باسی لەوەکرد کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر بنەمایەکی دامەزراوەییە و رایگەیاند ''پێویستە ئێمە پشتیوانیی گرووپە کۆمۆنیستییەکانی پەیوەست بە پەکەکە نەکەین کە ئەو رێکخراوە لەلایەن ئەمریکاوە بە 'رێکخراوێکی تیرۆریستیی' ناسێنراوە و هێرشی تیرۆریستیی دەکاتە سەر تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ''.
- ''پڕچەککردنی پەیەدە لەلایەن پێنتاگۆنەوە ناچێتە عەقڵەوە''
به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌ناوه‌ندی دوگڵاس و سارا ئێڵیسن سەبارەت بە پڕچەککردنی پەیەدە جەختی لەوەکردەوە کە کارێک نییە جێگەی باوەڕپێکردن بێت و ''ناچێتە عەقڵەوە''، هەر لەبەر ئەمەشە کە پێویستە ئیدارەی ترەمپ دەستبەجێ پشتیوانییەکانی بۆ پەیەدە بوەستێنێت''.
لوک کۆفی ئاشکرای کرد ژمارەیەک لە بڕیاربەدەستان و ئەوانەی دۆخەکە شیدەکەنەوە، جیاوازیی نێوان پەیەدە، پەکەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نازانن و گوتی: ''ئەمریکا دەتوانێت پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام نابێت پشتیوانیی گرووپەکانی دیکە کە پەیوەستن بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، بکات''.