Halit Süleyman,Levent Tok,Selen Temizer,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
- رژێمی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ژێر فه‌رمانی ئێران، به چه‌كی قورس ئه‌و ناوچه‌یه بۆردومان ده‌كەن كه رووبه‌ره‌كه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی تیایدا گیریان خواردووه.
- رژێم و پشتیوانانی، له ماوه‌ی 28 رۆژی رابردوودا، هه‌زار و 71 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان كوشتووه و، ده‌یان هه‌زاری دیكه‌شیان برینداركردووه.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له سێ ناوچه‌ی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا كشایه‌وه كه له‌ژێر هێرشی توندی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه پشتیوانیهكانیدابوو، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له رووبه‌رێكی شه‌ش كیلۆمه‌تر چوارگۆشهیدا گیریان خواردوو و رووبه‌ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له حه‌له‌ب وه‌رگیراوه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند كه دوێنێ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێكرد و تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام بوو، ناچار بوون له ناوچه‌كانی باب ئه‌نتاكیا، بوستان ئهلقەسڕ و جه‌لوم كه مزگه‌وتی مێژوویی ئه‌مه‌وییه‌كانی لێیه بكشێنه‌وه.
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و رووبه‌ره‌ی له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ماوه له 8،6 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش كیلۆمه‌تر چوارگۆشه.
میلیشیا شیعه‌كان و سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د، بێ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و رووبه‌ره كه‌مه‌دا، كه هیچ په‌ناگه‌یه‌كیان نه‌ماوه و ناشتوانن له ناوچه‌كه ده‌رچن، به چه‌كی قورس له ئاسمان و وشكانییه‌وه بۆردومانیان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی توندی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه و له‌كاركه‌وتنی به‌شێكی زۆری ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیی ناوچه‌كه، ناتوانرێت قه‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه دیاری بكرێت.
له كاتێكدا هه‌ندێ له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه‌دا ماونه‌ته‌وه كه رژێم كۆنترۆڵی كردوونه‌ته‌وه، سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د رێگه به ده‌رچوونی هه‌ندێ له هاووڵاتییان ناده‌ن بچنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندی له رێگاكان. به‌و هۆیه‌شه‌وه چاره‌نووسی خێزانه‌كانی ناوچه‌كه به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه كه روو له كوێ بكه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه له چاوه‌ڕوانیدان كه ئایا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێم ئاسایشی گیانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، كوڕه‌كانیان ده‌ستگیرده‌كرێن یان به زۆر راپێچی ناو ریزه‌كانی سوپاكه‌ی رژێم ده‌كرێن، رێگه‌یان پێ ده‌درێت به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان بڕۆن، یان دڵنیا ده‌كرێنه‌وه كه تاكه‌كانی خێزان له یه‌كدی جیانه‌كرێنه‌وه.
به‌ڵام چه‌كدارانی شیعه‌ی ژێر فه‌رمانی ئێران به‌تایبه‌تی، به رێگری كردن له رۆیشتنیان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیانی گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی روو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
دوێنێ سوپای رژێم و میلیشیا شیعه‌كان، چوار منداڵ و نۆ ئافره‌تیان به زیندوویی سووتاند، 67 پیاویشیان گولـله‌باران كرد.
رژێم و پشتیوانانی له 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له رێگه‌ی ئاسمانیی و وشكانییه‌وه به‌چڕی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زار و 71 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون.