Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2016
- گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان ستیڤ وارن: "ناتوانرێت له ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا گه‌مارۆی مووسڵ بدرێت. له ئێستادا هه‌وڵی داخستنی رێگاكانی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی باشووردا ده‌ده‌ین كه پێنج هه‌فته ده‌خایه‌نێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌زیر كارتهریش مه‌به‌ستی ئه‌مه بووبێت".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێزانه‌ی گه‌مارۆی مووسڵ ده‌ده‌ن، به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان جێگیر ده‌كرێن. گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان ستیڤ وارن-یش رایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانرێت به پێنج هه‌فته گه‌مارۆی شاری مووسڵ بدرێت.
كارته‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی خه‌رجییه‌كانی كۆنگرێسدا سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی به‌رگری باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كرد. ئەو لەمباره‌وه ڕایگه‌یاند: "هه‌نگاوی نوێمان دوای رومادی و هیت، به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان جێگیركردنی ئه‌و هێزانه ده‌بێت كه گه‌مارۆی موسڵ ده‌ده‌ن".
كارته‌ر هەروەها رایگەیاند: "هێزی تەناهی عێراق له باشووره‌وه، دوو فه‌وجی پێشمه‌رگه له باكووره‌وه هێرش ده‌كه‌ن".
هاوكات گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان ستیڤ وارن له به‌غداوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌مباره‌وه دا و رایگه‌یاند، به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، ناتوانرێت گه‌مارۆی شاری مووسڵ بدرێت.
وارن رایگه‌یاند له ئێستادا ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان داخستنی رێگای نێوان مووسڵ و رهققایه و گوتی: "له ئێستادا به هێرشه ئاسمانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ین بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بچووك بكه‌ینه‌وه. به‌مه‌ش ئامانجمان بڕینی رێگا گرنگه‌كانی ئه‌وانه له رێگای ئاسمانی و وشكانییه‌وه".
وارن روونكردنهوهشی سه‌باره‌ت به گوتەکانی كارته‌ر له‌باره‌ی گه‌مارۆدانی موسڵه‌وه به‌ر له هاتنی ره‌مه‌زان دا و گوتی: "ناتوانرێت له ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا گه‌مارۆی مووسڵ بدرێت. له ئێستادا هه‌وڵی داخستنی رێگاكانی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی باشووردا ده‌ده‌ین كه پێنج هه‌فته ده‌خایه‌نێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه وه‌زیر كارتهریش مه‌به‌ستی ئه‌مه بووبێت".
به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆنیش له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ده‌كرێت ئاشتۆن كارته‌ری وه‌زیری به‌رگری به هه‌ڵه روونكردنه‌وه‌ی دابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئامانجیان له ئێستادا كۆكردنه‌وه و جێگیركردنی ئه‌و هێزانه‌یه كه گه‌مارۆی مووسڵ له‌م ماوه‌یه‌دا كه دیاری كراوه، دەدەن.