هه‌ولێر
تیمێکی رۆژنامه‌وانی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌دواداچوونی بۆ ره‌وشی ئاسایش له به‌نداوی موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری کرد.
ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك بازگه‌ی بردیه بە په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، له سه‌عات دوانزه‌ی شه‌وەوە دوای بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، پێشمه‌رگه توانی به‌نداوی موسڵ كۆنترۆڵ بكا.
هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان رۆژی دووشه‌ممه ته‌واوی مۆڵگه و بنكه‌کانی چه‌كدارانی داعشی له نزیك به‌نداوی موسڵ کردە ئامانج، دواتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆیشتنه ناوچه‌كه.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاگاداری بارۆخهكه بۆ ئانادۆڵو گوتی: "هێزه‌كانی ئێمه نه‌چوونه سه‌ر چه‌كدارانی داعش تا ئەو کاتەی فڕۆكه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان، دواتر ئێمه‌ش پێشڕه‌ویمان كرد."
له سنووری به‌نداوی موسڵ و ده‌وروبه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر گوند له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵكراون. له ئێستاد پێشمه‌رگه‌كان له هه‌رچوارلاوه بارودۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه و بازگهش دانراوه. هاتوچۆكردن بۆ به‌نداوه‌كه ئاسان نییه.
بە دووری زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر له ده‌رگای به‌نداوه‌كه هێزه ئائاسایش پارێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بازگه‌یان داناوه، رێگری له هاوڵاتییان و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن بۆ چوونه ناو بهنداوهكهوە.
دوای زیاتر له سێ سه‌عات رێگریكردن له لایه‌ن هێزه ئاسایش پارێزهكانەوە. ته‌نیا مۆڵه‌تیان به چه‌ند كه‌ناڵێكی بیانی‌دا بچنه سه‌ر به‌نداوه‌كه، ته‌نانه‌ت رێگه‌یان نه‌دا میدیا كوردییه‌كانیش رووماڵ بكه‌ن.
هه‌ر له میانی گردبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان له بازگه‌ی بردیەی نزیك به‌نداوه‌كه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێلی هەمهر كه له به‌نداوه‌كه ده‌گه‌ڕانه‌وه. وه‌ك خۆده‌رخستن گوایه ئه‌وان شه‌ڕیان دژی چه‌كدارانی داعش كردووه، له‌خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروشمی سه‌ركه‌وتنیان ده‌گوته‌وه. له ئه‌نجامدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی سه‌ربازانی عێراقی كه عه‌ره‌ب بوون دڵگران بوون و بۆ بڵاوه‌پێكردنی رۆژنامه‌نووسان و سه‌ربازه‌كان، ته‌قه‌یان به ئاساماندا كرد.
به پێچه‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی دیکە، له سنووری به‌نداوی موسڵ كه‌متر هاوڵاتی خۆبه‌خش ده‌بینران. ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ی كردبوو هێزه ئه‌منییه‌كان و لیوای تایبه‌تی مه‌نسور بارزانی كوڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بوو.
هاوڵاتی عه‌لی له‌گه‌ڵ چه‌ند خزم و دۆستێكی به چه‌كی بچوك و قورس وه‌ك خۆبه‌خش گونده‌كه‌ی خۆیانیان ده‌پاراست، ئه‌وان له‌گه‌ڵ تیمی رۆژنامه‌وانی ئانادۆڵو هاتنه نزیكی به‌نداوه‌كه كه ئێستا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی چۆڵی لێ هاتووه. هه‌موو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوەکە چۆڵیانكردوه.
عه‌لی كه خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یه، بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێستا ره‌وشه‌كه ئارامه و ئه‌م سنووره هه‌مووی پاكراوه‌ته‌وه له چه‌كدارانی داعش، به‌نداوه‌كه‌ش به درێژایی سنووری نزیك زومار چه‌كداری داعشی تیادا نییه."