موسڵ
سەرچاوەیەکی پۆلیسی پارێزگەی موسڵ رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە لەناو سەیارەیەکدابوون بە دەستڕێژی گوللە ھێرشیان کردە سەر سەریارەیەک کە ژماریەک لە کارمەندانی دیوانی پارێزگای موسڵی تێدابوو و لە ئەنجامدا سێ کارمەندیان کوشت و یەکێکی دیکەشیان بریندارکرد کە برینەکەی سەختە.
سەرچاوەکەی پۆلیسی موسڵ ئاشکراشیکرد ئەو چەکدارانە کاتێک ئەو ھێرشەیان ئەنجامدا کە سەیارەی فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگەی موسڵ لە نزیک ماڵی یەکێک لە کارمەندان لە گەڕەکی حی شرگە وەستابوو.