بەغدا
ئەمرۆ لە ئاکامی ھێرشکێی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە بۆمبی دەستی بۆ سەر خاڵکێی پشکنینی سوپای عێراق لە باکووری رۆژھەڵاتی بەخدا، دوو سەرباز کوژران و سێیی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری عێراقیش ئەم ھەواڵەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاند: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بۆمبێکی دەستیان فرێداوەتە ناو خاڵێکی پشکنینی سەر بە ھێزەکانی سوپای عێراق لە دەڤەری راشدیەی باکووری رۆژھەڵاتی بەغدا و لە ئاکامدا دوو سەرباز کوژران و سێی دیکەش برینداربوون و ئەنجامدەرانی ھێرشەکەش توانیویانە راکەن و خۆیان دەرباز بکەن."