کەرکوک
سەرچاوەیەکی پۆلیسی شارۆچکەی ریاز رایگەیاند دوو کەسی خۆکوژ کە کەمەری بۆمبرێژکراویان لەخۆ بەستبوو ھێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی شارۆچکەکە و یەکێکیان خۆی تەقاندنەوە و لە ئاكامدا دوو پۆلیس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.
پۆلیس ھەروەھا رایگەیاند: یەکێک لە تیرۆرستان خۆی لەبەر دەرگەی بنکەی پۆلیس تەقاندووەتەوە و ئەوەی دیکەشیان توانیویەتی بگاتە ناو بارەگای بنکەکە و تا ئێستا خۆی نەتەقاندۆتەوە، ھێزەکانی پۆلیس دەوروبەری باڵەخانەی پۆلیسیان گرتووە بۆئەوەی بتوانن خۆکوژەکە دەستگیر بکەن یان بیکوژن.
ئەوەشی ئاشکراکرد کە دوو خۆکوژەکە سەرەتا بە چەند بۆمبێکی دەستی ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی ریاز و لە لای پشتەوەی باڵەخانە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە.