کەرکوک
لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكان لە نێوان هێزە ئاسایش پارێزەكان و چەكدارای داعش لە گوندی بەشێری سەر بە پارێزگای كەركوك، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك عەمید سەرحەد قادر لەگەڵ چوار پاسەوانی برینداربوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەكرد لە ئێستادا سەرحەد قادر لەگەڵ پاسەوانەكانی دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
هێشتا نەزانراوە ئاستی سەختی برینی بریندارەكان چەندە.