کەرکوک
لە سەردانەکەی بۆ کەرکوک ھێرۆ ئیبراهیم لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە نەجمەدین عومەر کەریم کۆبووەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاش ئامادەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی سیاسی و خزمەتگوزرای و دوا گۆڕانکارییەکان لە عێراق بە گشتی و کەرکوک بە تایبەتی کرا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئاڕاستەی پارێزگاری کەرکوک و کاندیدە سەرکەوتووەکان کرد.
لە بەرامبەردا نەجمەدین کەریم لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان باسی لە ئامانجی سەردانەکەی خانمی یەکەم بۆ شاری کەرکوک کرد و گوتی: "ئامانج لەم سەردانەی ھێرۆ خان بۆ شارەکە دەربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانییە بۆ ئێمە و بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی شارەکە."
پارێزگاری کەرکوک باسی لە قۆناغی ئێستای ئاوەدانی و بونیادنانی لە شاری کەرکوک کرد و گوتی: "بەو ھۆیانەوە توانرا سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مسۆگەر بکرێ."