ئەنقەرە
کۆڕبەندی کێشەکانی بەردەم میدیای کوردی و پێشنیارەکانی چارەسەری ٢٠١٤ کە لە لایەن ئاژانسی ئانادۆڵووە ساز دەکرێ، بە بەشدارییەکی بەرفراوان بەرێوەدەچێ.
سەرۆکی زانکۆی ئاڵپ ئارسلان لە پارێزگای موش، نیھات ئینانچ لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی کۆڕبەندەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: "پێشتر کورد وەک تورکەکانی چیا دەژمێردران و زمانی کوردی زمانی چیایی بوو، گەلی کورد بە پڕۆسەیەکی زۆر سەختدا تێپەڕین و گەیشتنە ئەم قۆناغە."
ئینانچ باسی پڕۆسەی ئاشتی و ئاساییبوونی زمانی کوردی لە تورکیا کرد و گوتی: "لە سەردەمی سەرکۆمار تورگوت ئۆزال قەدغەکانی سەر زمانی کوردی لەناوبران، گەلی کورد دەیەوێ بە ھەموو توانای خۆیەوە پشتگیری لە پڕۆسەی ئاشتی بکا، دوای دەستپێکردنی پڕۆسەی چارەسەری، بەشی زمانی کوردی لە زانکۆکەمان کراوەتەوە و تا ئێستا ژمارەیەک زۆر خوێندکار لەو بەشەدا ھەن، بێگومان لە بواری زماندا کەمتەرخەمی ھەیە بەڵام بە بەستنی ئەم کۆنفڕانسە دەمانەوێ گرفت و رێگەکانی چارەسەری تاوتوێ بکەین."