رۆما
بارزانی كە ھەفتەی رابردوو لە فەرەنساوە دەستی بە گەشتێکی ئەوروپا كرد و بۆ پەیوەندییە رەسمییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیكان گەیشتە رۆما.
بارزانی لە كۆشكی گیوستینیانی لەگەڵ سەرۆكی سیناتۆ پێترۆ گراسۆ كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە نزیكەی نیو سەعاتی خایاند و لەبارەی كۆبوونەوەكەوە هیچ روونكردنەوەیەك نەدرا. لە دەستپێك و كۆتایی كۆبوونەوەكەدا رۆژنامەنووسان تەنها بۆ كاتێكی كورت توانییان وێنە بگرن.
بارزانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ گراسۆ، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتۆ، پیێر چفێردیناندۆ كاسینی كۆبووەوە.
دواتر بارزانی لەگەڵ رابەری روحانی جیھانی كاسۆلیک پاپا فرانسیس كۆبووەوە.