موسڵ
ئەفسەر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رەشید حاجی عەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كه هێزەکانی پێشمەرگە بەیانی زووی ئەمڕۆ هێرشێكی فراوانیان له باكووری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد و تا ئێستا توانراوە ناحیەی وانکی و ٥ گوندی دەوروبەری ناحیه‌كه کۆنترۆڵ بکەنەوە.
حاجی عەلی هه‌روه‌ها گوتی: "ئەو شوێنانه‌ی کە پێشمەرگە کۆنترۆلیکردوونهتهوه بریتین لە ناحیەی وانکێ و پێنج گوندی دیکە کە هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی زمروت، تەل زه‌ب، سهلج، ئاسکی موسڵ و ته‌ل خدر. هه‌ر لە ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا كه کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هاوكاری پێشمه‌رگه بوون، دەیان چەکداری داعش کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراوە و لە زۆربەی ئەو ناوچانە شەڕ بەردەوامە و ئێستا پێشمەرگە خەریکی پاککردنەوەیەتی".
ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە ئاماژەی به‌وه‌ش دا کە چەکدارانی داعش ورەیان رووخاون و توانای بەرگری هێرشی پێشمەرگەیان نەماوە و چاوەڕێ دەکەن هەموو ئەو ئامانجانە بپێكن کە له‌و هێرشه‌دا بۆ هێزی پێشـمەرگە دیاریكراوه.
ناحیەی وانکێ دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای شاری موسڵ و نزیکەی ٣٥ کیلۆمه‌تر لە سەنتەری شارەکەوە دوورە و هاوکات ٥ کیلۆمه‌تر لە رێگای سەرەکی نێوان قەزای تهلهعفەر و موسل نزیکە.