ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی بارمته‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له موسڵ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری میت، به ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت و دوور له ده‌ستی بیانی ناوزه‌ندكرا.
به پێی زانیارییه‌كان داڕشتنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بەشی میت به سوود وه‌رگرتن له لێكۆڵینه‌وه و شیكاركردنی گشت ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی له ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا له باره‌ی رزگاركردنی بارمته‌كان بووه.
به پێی ئه‌مه‌ش توركیا ستراتیژییه‌كی نوێی داڕشت كه تیایدا كارمه‌ندانی پرۆفیشناڵ و فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی خۆی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها ئازادكرنی 31 شوفێری توركیا له ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش یه‌كه‌م ئه‌نجامی ستراتیژیه ئاماده‌كراوه‌كه بووه.
هه‌ر به پێی زانیارییه وه‌رگیراوه‌كان له ماوه‌ی 101 رۆژ دا بارمته‌كانی توركیا له موسڵ له 8 ناونیشانی جیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌مه‌ش فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كان به به‌رده‌وامی له پشكنین و چاودێریدا بوونه.
هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه هیچ پاره‌یه‌ك نه‌دراوه و هیچ مه‌رجێكیش بۆ ئازادكردنیان قبوڵ نه‌كراوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا ئێستا 5 تا 6 جار توركیا هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌و بارمتانه‌ی داوه، به‌ڵام به‌هۆی ناته‌واوی ره‌وشی ناوچه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.