Sangar Hamad Azeez
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
ئابووری تورکیا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا، بە رێژەی لە سەدا ٤.٨ گەشەی کردووە.
لیژنەی ئاماری تورکیا، روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئابووری وڵاتەکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ (کانوونی دووەم، شوبات، ئادار) بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی روونکردنەوەکە، کەرتی وەبەرهێنان، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پار لە نرخی جێگیردا لە سەدا ٤،٨ زیادی کردووە و بووەتە ٣١ ملیار و ٦٧٩ ملیۆن لیرە، لە نرخی گۆڕاویشدا لە سەدا ١٢.٥ زیادی کردووە و بووەتە ٤٩٩ ملیار و ٣١٥ ملیۆن دۆلار.
کەرتی کشتوکاڵیش لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پار لە نرخی جێگیردا بە رێژەی لە سەدا ٢.٧ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەشتۆەتە ملیارێک و ٤٤٧ ملیۆن دۆلار و لە نرخی گۆڕاویشدا بە رێژەی ٨،٦ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و بووەتە ١٨ ملیار و ٩٣٧ ملیۆن لیرە.
لە کەرتی پیشەسازیش، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی پار لە نرخی جێگیردا بە رێژەی لە سەدا ٥.٩ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە ١٠ ملیار و ٧٨٥ ملیۆن دۆلار و لە نرخی گۆڕاویشدا بە رێژەی لە سەدا ١٢.٣ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە ١٢٠ ملیار و ٣٥٤ ملیۆن دۆلار.
لە کەرتی خزمەتگوزاریشدا، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی پار لە نرخی جێگیردا بە رێژەی لە سەدا ٥.١ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە ١٩ ملیار و ٨٨٤ ملیۆن لیرە و بە هەمان شێوەش لە نرخی گۆڕاودا بە رێژەی لە سەدا ١٢.٥ بەرز بووەتەوە و بووەتە ٣٠١ ملیار و ٦٣٣ ملیۆن دۆلار.
جیگەی ئاماژەیە تورکیا کە لە ساڵی رابردوو گەشەی ئابووری بە رێژەی لە سەدا ٢.٥ بەخۆیەوە بینی لە چارەکی یەکەمدا بە رێژەی لە سەدا ٤ بە بەراوردی ساڵی پێشووتری گەشەی ئابووری بەخۆوە بینی بوو.