Ali Cura
30 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2023
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە رۆژانی ٦-٧ی نیسان بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیا دەبێت.
ماریا زاخارۆڤا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا زانیاریی لەبارەی پلانی سێرگی لاڤرۆڤ بۆ هەفتەی داهاتوو خستەڕوو.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە لاڤرۆڤ لە ٦-٧ی نیسان لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو دەچێتە تورکیا، گوتی: "لە میانی کۆبوونەوەکاندا، دۆخی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارەکانی بازرگانی، وزە و گەشتیاری، هەروەها ژمارەیەک پرسی دیکە تاوتوێ دەکرێت".
ماریا زاخارۆڤا هەروەها رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکاندا باس لە پرسە نێودەوڵەتییە هەنووکەییەکان دەکرێت و ئەوەشی خستەڕوو کە لە پاڵ پرسی ئۆکراینا، سووریا و قەرەباغ گفتوگۆ دەربارەی ئاسیای ناوەڕاست و ئەفغانستان-یش دەکرێت.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەوڵەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا بەردەوامن.