Abdullah Shukur
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا کرد.
ئەردۆغان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەرێنیمان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و لە میانیدا باسی پەیوەندی بازرگانی و پێشھاتەکانی سووریا و چەندین بابەتمان کرد، لەبارەی زیاترکردنی ھاریکاری رێکەوتووین. ھیوادارم گفتوگۆیەکە ببێتە مایەی خێر بۆ وڵاتەکەمان و ناوچەکە".