Muhammet Ali Kemal
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
لاهای - AA
دادگای تەمیزی هۆڵەندا بڕیاریدا "بەشێک لە لێپرسراویەتی" رووداوی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا کە لە ساڵی ١٩٩٥ نزیکەی ٣٠٠ پیاوی بۆسنی تیایدا کوژران، دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی هۆڵەندا.
دادگای تەمیزی لاهای ئەو بڕیارەی ساڵی ٢٠١٤ی دادگایەکی خۆجێیی هۆڵەندای پەسەندکرد کە بەشێک لە لێپرسراویەتی رووداوی کوشتنی نزیکەی ٣٠٠ پیاوی بۆسنی، دەخاتە ئەستۆی حکوومەتی هۆڵەندا.
لەمیانی دانیشتنی دادگاکەدا، دادوەر، گێپکێ دولێک، ئاشکرایکرد سەربازانی سوپای هۆڵەندا، ٣٠٠ سەربازی بۆسنییان لە کەمپەکە دەرکردووە و بەو کارەشیان ''چانسی مانەوەیان لەژیاندا'' لەو سەربازانە سەندووەتەوە.
هەروەها دادگا بڕیاریدا بڕی لەسەدا ٣٠ی ئەو قەرەبووانەی لەلایەن کەسوکاری ئەو سەربازانەوە داوادەکرێت، بدرێت.