Muhammet Ali Kemal
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
ئەنقەرە- AA
وەزیری پێشووتری دەرەوەی هۆڵەندا، بێن بۆت، سەبارەب بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، رایگەیاند: ''رێگە نەدان بە وەزیری دەرەوەی تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی، هیچ لایەنێکی نییە مایەی تێگەیشتن بێت''.
بێن بۆت کە لەسەر لیستی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بووە، لە روونکردنەوەیەکدا بۆ ماڵپەرێکی ئینتەرنێت، رەخنەی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، مارک روتێ گرت.
بۆت رایگەیاندووە ''رێگە نەدان بە وەزیری دەرەوەی تورکیا و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی، هیچ لایەنێکی نییە مایەی تێگەیشتن بێت. بەبڕوای من ئەمە هەڵوێستێکە کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە هەڵبژاردنەکانەوە هەیە. ئێمە بەرگرییمان لە دیموکراسی و مافەکانی مروڤ کرد و دەیکەین. لەرێگەی ئەو یاساغەوە ئەو بەهایانەمان پێشێل کرد و کارێکی هەڵەمان کرد''.