Muhammet Ali Kemal
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی منبج، ئەمریکا بەتایبەتی خودی سەرۆک، باراک ئۆباما لە بارەی دووبارە هاتنەوەی پەیەدە بۆ رۆژهەڵاتی فورات بەڵێنی داوە، دەبێت ئەمریکا ئەو بەڵێنەی خۆی بباتەسەر، ئێمە چاوەرێی هەڵوێستێکی لەو جۆرەیان لێ دەکەین، سەبارەت بە بابەتەکەش دیدار و چاوپێکەوتنەکانمان درێژەیان هەیە".
مەولود چاوشئۆغڵو لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ناوەندی پارتەکەیان، لەکاتی هاتنە دەرەوەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا چاوەڕوانییەکانی تورکیا لەدوای دەرهێنانی منبج لەژێر دەستی داعش چییە، چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکانی منبج، ئەمریکا بەتایبەتی خودی سەرۆک، باراک ئۆباما لە بارەی دووبارە هاتنەوەی پەیەدە بۆ رۆژهەڵاتی فورات بەڵێنی داوە و رایگەیاند '' دەبێت ئەمریکا ئەو بەڵێنەی خۆی بباتەسەر، ئێمە چاوەرێی هەڵوێستێکی لەو جۆرەیان لێ دەکەین، سەبارەت بە بابەتەکەش دیدار و چاوپێکەوتنەکانمان درێژەیان هەیە''.
- رادەستکردنەوەی سەری رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە رادەستکردنەوەی گەورە تیرۆریست و سەری رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن ئاماژەی بەوەکرد پرۆسەی رادەستکردنەوەی بەردەوامە و ئەو بەڵگە و فەرمانی دەستگیرکردنانەی کە وەزارەتی دادی تورکیا ئامادەیکردبوون، لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە گەیەنراونەتە وەزارەتی داد لەو وڵاتە و رایگەیاند ''لە ئیستادا زانیاریی و بەڵگەکان سەبارەت بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە کۆدەکرێتەوە و هاوکات بەردەوام دەبین لەسەر کۆبوونەوە سیاسییەکانمان''.
مەولود چاوشئۆغڵو ئاشکرای کرد شاندێک لەهەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوە و دادی ئەمریکا رۆژانی لەنێوان رۆژانی ٢٣ بۆ ٢٤ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکەن و رایگەیاند: "دوێنێش ئاماژەی بۆ کرد، 24ی ئەم مانگە بایدن دێت و پێشتریش كیری رایگهیاندبوو كه دهیهوێت سهردانی توركیا بكات. بهڵام بایدن لهجیاتی كیری دێت و ئهمریكییهكان بڕیارێكی لهم جۆرهیان داوه. دوای ئەوەیش ئێمە لەگەڵ وەزیری داد سەردانی ئەمریکا دەکەین ئەو دۆسیەیە کە ئامادەبوو، رادەستیان دەکەین، هۆکاری رادەستکردنەوەی گولەنیش لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانمان باس دەکەین".