Rewa Mahmut Hasan
20 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
برۆکسل
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لەسەر پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر چاویان بەیەک کەوت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری.
لە دانیشتنەکەیاندا کیری و چاوشئۆغڵو باسیان لە دۆخی سووریا، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، رووداوکانی عێراق، رێگریکردن لە شەڕخوازانی بیانی و پەیوەستبوونیان بە تیرۆریستانەوە کرد.