Mazın Asad
20 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
به‌غدا
خۆپێشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له به‌غدا چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌ڵیان كوتایه نێو نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی.
خۆپێشانده‌ران دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵیان كوتایه نێو نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌منی هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه 21 كه‌س بریندار بوو.
هێزه‌كانی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وز به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ته‌قه‌ی به ئاسمان كرد و هه‌وڵیان دا بڵاوه به خۆپێشانده‌ران بكه‌ن. هاوكات هێزێكی زۆری ملیشیاكانی سه‌ر به لیوای ئه‌لسه‌لامه بۆ نزیك ناوچه‌ی سه‌وز گوازرانه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش بۆ ناوچه‌ی سه‌وز گواسترانه‌وه.