Sangar Hamad Azeez
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رێگریکردن لە هەڵمەتی بانگەشەی گشتپرسی لە هۆڵەندا گوتی: "ئەوەش هۆڵەندا، رایگەیاندووە کە 'لە ناو رای گشتی ئێمەدا ناتوانن بانگەشە بکەن' ئەمە بە چ واتایەکە؟ ئەی کوا دیموکراسی؟ کوا ئازادییەکان؟ کوا ئازادی رادەربڕین؟ وانەمان پێ دەڵێنەوە؟ کوا ئازادی کۆبوونەوە؟ ئەوەیە ئەو دیموکراسییەی باسی دەکەن؟ ناتوانن کۆسپ بخەنە بەردەم ئێمە. کوێمان بوێ دەچینە ئەوێ و لەگەڵ هاووڵاتییانمان کۆدەبینەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین".
چاوشئۆغڵو، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان لە شاری ئەنتاڵیایە، لە باخچەی شارەوانی شارەکە لە دوای نانی بەیانی گوتارێکی بۆ هاووڵاتیان پێشکەش کرد.
ناوبراو تیشکی خستە سەر بابەتی گشتپرسییەکەی ١٦ی مانگی داهاتوو، و گوتی: "ئەوەش هۆڵەندا، رایگەیاندووە کە 'لە ناو رای گشتی ئێمەدا ناتوانن بانگەشە بکەن' ئەمە بە چ واتایەکە؟ ئەی کوا دیموکراسی؟ کوا ئازادییەکان؟ کوا ئازادی رادەربڕین؟ وانەمان پێ دەڵێنەوە؟ کوا ئازادی کۆبوونەوە؟ ئەوەیە ئەو دیموکراسییەی باسی دەکەن؟ ناتوانن کۆسپ بخەنە بەردەم ئێمە. کوێمان بوێ دەچینە ئەوێ و لەگەڵ هاووڵاتییانمان کۆدەبینەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین".