Ramal Mahmood
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
دەزگای باڵای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا دەستی کردووە بە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای Eutelsat فەڕەنسی، بەمەبەستی راگرتنی پەخشی کەناڵە ئاسمانییەکانی News Channel TV، Ronahi TV، Sterk TV کە لایەنگری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەن و لە دژی تورکیا پڕوپاگەندە دەکەن.
دەزگای باڵای رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا دوای پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیای Eutelsat فەڕەنسی توانی پەخشی کەناڵەکانی Med Nuçe TV, Newruz TV کە بانگەشە بۆ پەکەکە دەکەن و کەناڵی Mefküre TV سەربە فەتۆ رابگرن، لە کۆبوونەوەی یەکی ئەم مانگەشدا بڕیاری دا بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی News Channel TV, Ronahi TV, Sterk TV کە لایەنگری پەکەکەن و پڕوپاگەندە دژی تورکیا دەکەن. لەم میانەیەدا دەستیان کردووە بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای Eutelsat کە خاوەنی مانگی دەستکردی Hotbirt ـە .