Sangar Hamad Azeez
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "جیاکاری بە پێداگری بەناوی ئایین و رەگەزەوە گوزارشت لە نەزانی دەکات. ئێمە بەدرێژایی ژیانی سیاسیمان بەمجۆرە جموجۆڵمان کردووە. گوتوومانە ئافرەت بە جلوبەرگی بەری نا بەڵکو وەکو پیاو بە بیروبۆچوون و بیرکردنەوەکانی هەڵدەسەنگێنرێت. لەبەرئەمە لە ژیانی سیاسیماندا هیچ کاتێک جیاکارییمان نەکردووە. هەرگیز جیاکاری لەچک بەسەر و بێ لەچکمان نەکردووە. بەپێچەوانەوە دژی ئەو جۆرە کەسانە وەستاوینەتەوە".
ئەردۆغان بەشداری لە شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئافرەتانی هاک - ئیش کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "جیاکاری بە پێداگری بەناوی ئایین و رەگەزەوە گوزارشت لە نەزانی دەکات. ئێمە بەدرێژایی ژیانی سیاسیمان بەمجۆرە جموجۆڵمان کردووە. گوتوومانە ئافرەت بە جلوبەرگی بەری نا بەڵکو وەکو پیاو بە بیروبۆچوون و بیرکردنەوەکانی هەڵدەسەنگێنرێت. لەبەرئەمە لە ژیانی سیاسیماندا هیچ کاتێک جیاکارییمان نەکردووە. هەرگیز جیاکاری لەچک بەسەر و بێ لەچکمان نەکردووە. بەپێچەوانەوە دژی ئەو جۆرە کەسانە وەستاوینەتەوە".
ئەردۆغان درێژەی بە گوتارەکانی دا و گوتی: "به‌ڕوونی ده‌یڵێم، كه‌سێك كه ژن به لاواز و بێ به‌رگری و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بینێت، خۆی جێگای به‌زه‌ییه. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بۆ ده‌رخستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ده‌ست له ژن به‌رزده‌كه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له چاخی نه‌زانیدا كچانیان به زیندووی له‌گۆڕ ده‌نا هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ژنان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له مێدیا و شوێنكاره‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه‌ی كه بازرگانییان به بانده‌كانه‌وه كردووه جیاوازییان نییه."
ئەردۆغان خەختی کردەوە لەوەی کە جیاکاری لەنێو هاووڵاتیانیدا ناکات و گوتی: "ئه‌گه‌ر باسی ده‌وڵه‌تی ئاشتی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر باسی ده‌وڵه‌تێك بكه‌ین كه ئازادییه‌كان تێیدا سه‌روه‌ربن، ئه‌وا له‌م وڵاته‌دا هه‌مووان به‌خواستی خۆیان جلوبه‌رگ له‌به‌رده‌كه‌ن، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستی تێوه‌ربدات، به‌بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌ژی و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستی تێوه‌ربدات. بێ گوێدانه جیاوازیی نه‌ژاد، بیروباوه‌ڕ، مه‌زهه‌ب، بۆچوون، ره‌گه‌ز و رواڵه‌ت، هه‌موو هاووڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته شایانی خزمه‌تگوزاریی پله یه‌كه. ئه‌مه بابه‌ته‌كه‌یه. من وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا، هه‌رگیز جیاكارییم قبوڵ نییه. چی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ن ئه‌مه‌یان قبوڵنه‌بێت، با مه‌ردانه بێنه پێشه‌وه و بۆچوونی خۆیان بڵێن."
ئەردۆغان گوتی: "قبوڵتانە دەنگدەر تەمەنی ١٨ ساڵ بێت ئەی بۆ قبوڵتان نییە کاندیدەکان لەو تەمەنەدا بن؟ ئەوەی قورسە هەڵبژاردنە. ئێمە متمانەی زۆرمان بە گەنجانمان هەیە. ئەم گەنجانە لە ١٥ ی تەمووزدا زۆر بە جیاواز خۆیان سەڵماند".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئاسوودە بن، ئارام بن، خوا یار بێت کۆتایی بەهێزی دەسەڵاتی نهێنی دێت کە بە تایبەتمەندی لاواز لە ناو پێکهاتەی دەوڵەت و سیاسەت بونیاتنرابوو. ئەوانەی بە تامەزرۆیی تورکیای کۆنەوە دەسووتێن و دەبرژێن من لەو باوەڕە دام گەلەکەمان لە ١٦ی نیسان زللـەیەکیان تێ دەسرەوێنێت و دوا قسەی خۆی دەکات. لەمبارەیەوە زۆر متمانەم بە توێژی گەنجان و ئافرەتانە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە تاکو ئابی ٢٠١٩ سەرکۆمارم. تاکو تشرینی دووەمی ٢٠١٩ش کابینەی ئێستای حکوومەت بەردەوام دەبێت لەکارەکان و گوتیشی: " لە ئێستادا ئەم قۆناغە بەمجۆرە بەردەوامە. ئێمە لەهەندێک رووەوە دڵەڕاوکێمان نییە، بەڵام ئێمە لەرێگەی گۆڕینی سیستەمەوە دەمانەوێت وڵاتەکەمان بگەیەنینە شوێنێکی دیکە. ئێوە باش دەزانن کە لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵەدا رووبەڕووی چ ئاستەنگگەلێک بووینەتەوە. بەڵام ئەوانەی دیکە تووشی ئەم رەوشە بوون؟ نا. ئەوان درەختی رەگداکوتاوی ئەم وڵاتە نین. ئەوان بە چاڵی بچووکەوە سەرقاڵن، ئەوان سەرقاڵی میواندارین لەژێر خاک. ئەوان سەرقاڵی چوونە هەکاری و میتنگن. ئێمەش بە ئاڵاکەمانەوە بە بەڕێوەبردنی کارەکان سەرقاڵین".