Ramal Mahmood
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە میانی میتینگی پارتەکەی لە کرشەهیر گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەمیانی گوتارەکەیدا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی چالاکی دوو وەزیری تورکیا لە ئەڵمانیا، یڵدرم گوتی: "له ئه‌ڵمانیا به‌هۆكاری بێ بنەما كۆبوونه‌وه‌ی دوو وه‌زیرمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. ئه‌مه بڕیارێكی زۆر پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادی و دیموكراسیدا. بانگهێشتی به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م به‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا یه‌كناگرێته‌وه. لە ئەڵمانیا رێگە بەوانە دەدرێت کە دەڵێن 'نەخێر' و ئاڵای تیرۆریستان دەشەکێننەوە و پڕوپاگەندە بۆ فەتۆ دەکەن. بەڵام رێگە لەوانە دەگرن کە ئاڵای تورکیا بشەکێتەوە و چالاکی هۆگرانی وڵاتیان قەدەغەکردووە. ئەمە قبوڵ ناکرێت. پرد لەبەردەم دیموکراسی دروست ناکرێت. دیموکراسی رووبارە. هاووڵاتیانمان لە ئەڵمانیا بەرامبەر ئەو هەڵوێستە بە دەنگی 'بەڵێ' باشترین وانەی دیموکراسان دەدەن، ئێمە لە دڵەوە بڕوامان بەمە هەیە".
یڵدرم رووی دەمی کردە گەنجان و گوتی: "گەنجینە ئەوانەی هەوڵ دەدەن داهاتووی ئێوە تاریک بکەن بەرپرسی ئەو شەوە تاریکە فەتۆیە. لێیان دەپرسرێتەوە. مەرجەکان هەرچییەک بن بەردەوام دەبین لەسەر ئەو رێگە پیرۆزە. فەتۆ لە پەنسیلڤانیاوە ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات بۆ ئەوەی بە نەخێر دەنگ بدرێت. رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەش لەپێناو ئەمە شەو و رۆژ هەوڵ دەدات. لە قەندیل ترس و نیگەرانییەک هەیە. سەرکردەکانی پەکەکە دەڵێن ئەگەر بە 'بەڵێ دەنگ بدرێت ئێمە لەناو دەچین'. بە بەڵێ دەنگ دەدرێت و ئێوە لەناو دەچن. جگە لەوە رێگایەکی دیکە نییە. گەنجان کە ئەو گەلە خۆشەویست، ئاڵا، دەوڵەتیان خۆش دەوێت بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم دیموکراسی ئەوەی پێویست بێت ئەنجام دەدەن".