Abdullah Shukur
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
موغلا - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو گوتی: "بەھیچ شێوەیەک نیگەران مەبن. ھیچ پرسیارێک لە لاتان دروست نەبێت بەوەی کەوا چی روودەدات. ھەمیشە گوتوومە، ئێمە ناوی پەکەکە لەم وڵاتە رەشدەکەینەوە و لەناویدەبەین. ھەموو کەسێک ئەمە بزانێت. کەس ناتوانێت بێتە نێوان ئێمە و براکانمان".
سۆیڵو لە رێستۆرانتێکی شارۆچکەی بۆدرومی سەر بە موغلا لەگەڵ موختارەکان، ئەندامانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ھاووڵاتیان کۆبووەوە و باسی لەوەکرد کە سەرکۆمار ئەردۆغان ماوەی ١٥ ساڵە خزمەتی تورکیا دەکات.
سۆیڵو گوتیشی: "سەیری ئەورووپا بکەن، سەیری وڵاتانی دەورپشتمان بکەن، ھەموومان دەبینین کە دەسەڵاتی بڕیاردان لە ئەورووپا چەندە سنووردارە، ئێمە ئەمڕۆ سەرکردەیەکمان ھەیە، کە بیر لە بەرژەوەندی وڵات و گشت جیھان دەکاتەوە، ھاوکات ئێمە تەنھا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەتوانین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین. نەک لەگەڵ کەسێکی دیکە".
سۆیڵو رایگەیاند کە ئەو ژمارەیەکی زۆری ھاوڕێی سەر بە جەھەپەی ھەیە و ھەمووشیان باسی ئەوەیان کردووە کە باوەڕ ناکەن ئەردۆغان کارێک بکات کە لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتە نەبێت.
سۆیڵو گوتیشی: "کەسانێک دەڵێن لە مەودوا چی روودەدات، من دەڵێم ئەم سیستەمە لەگەڵ ئەردۆغان دادەندرێت. ئێمە نابێت ١٣ ساڵی داھاتوو لەدەست بدەین. ماوەی چوار ساڵە ئێمەیان لەگەڵ پەکەکە، فەتۆ، داعش، دھکپ-ج سەقاڵ کردووە. بەڵام ئێمە پێداگرین و لە رێگای خۆمان بەردەوام دەبین".
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیڵو زیاتر گوتیشی: "بەھیچ شێوەیەک نیگەران مەبن. ھیچ پرسیارێک لە لاتان دروست نەبێت بەوەی کەوا چی روودەدات. ھەمیشە گوتوومە، ئێمە ناوی پەکەکە لەم وڵاتە رەشدەکەینەوە و لەناویدەبەین. ھەموو کەسێک ئەمە بزانێت. کەس ناتوانێت بێتە نێوان ئێمە و براکانمان".