Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2015
وەزیری ناوخۆی تورکیا : "رێگریمان کرد لە ٣٣ هەزار و ٧٤٦ تیرۆریست لە ١٢٣ وڵاتەوە کە بەنیازبوون بەشداری کردەوەی تیرۆریستی سووریا بکەن. هەرکاتێک لیستی ناو هاتبێتە تورکیا رێگریان لێکراوە بێنە ناوەوە. زانیاری هەواڵگرییمان گواستەوە لەگەڵ وڵاتاندا. ئەوانەش کە لە تورکیا گیراون لە ٨٩ وڵاتەوە ٢ هەزار و ٧٨٣ کەس لە تورکیا دەستگیر کراون و سنوورداش کراونەتەوە".
وەزیری نێوخۆی تورکیا: "لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەست بەسەر دوو هەزار و ٤٠٠ پارچە چەک و ١٠ تۆن تەقەمەنی و ١٠ هەزار بۆمبی مۆلۆتۆفدا گیراوە".
وەزیری نێوخۆی توركیا: "بەهۆی (بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلەكانی شارەوانی لە هەڵكەندنی خەندەقدا) رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە ١٨ سەرۆك شارەوانی و ٤١ ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەنجام دراوە. لێپێچینەوەی یاسایی و ئیداریان لەگەڵدا دەكرێت. هەندێك لەوانەی كە لەكارەكانیان دوور خراونەتەوە دەستبەسەر كراون.