Salih Bilici
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "قەندیل، دەبێتە شوێنێکی ئارام بۆ تورکیا. با هیچ کەسێک نیگەران نەبێت".
سولەیمان سۆیڵو بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکان کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە میانی گوتەکانیدا رایگەیاند "قەندیل، دەبێتە شوێنێکی ئارام بۆ تورکیا. با هیچ کەسێک نیگەران نەبێت".
سولەیمان سۆیڵو هەروەها گوتی: "بابەتی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر قەندیل، بابەتی ئۆپەراسیۆن نییە، بەڵکو بابەتی وادەکەیەتی. با گەلەکەمان بیر لە کێشەیەکی وەک ئەوەی 'قەندیل دەبێتە چی' نەکاتەوە. بۆ ئیمە لە ئێستادا وادەکەی گرنگە. ئیدی قهندیل بۆ ئێمه ئامانجێكی دوور نییه. له هێڵی خواكورك له ههرێمی باكووری عێراق دهستبهسهر شوێنێكی زۆردا گیراوه".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتی: "تا کۆتایی ساڵ، ١٦ هەزارو ٥٠٠ پۆلیسی دیکە وەردەگرین. تا ساڵی ٢٠٢١ جەندرمەمان دەکەینە پرۆفیشناڵ. لە ٢٠١٦ەوە تا ئەمڕۆ ٤٢ هەزارو ١٧٤ جەندرمەمەی شارەزامان وەرگرتووە، کۆی گشتییان گەیشتووەتە ١٩٥ هەزار. هەموو ساڵێک ٢٥ جەندرمە وەردەگرین و دەیانکەینە پرۆفیشناڵ. لە ئاسایشی کەناراوەکاندا ساڵی پار ٦٤٧ کارمەندمان وەرگرتووە. کۆی گشتیی پاسەوانی گەڕەک و بازاڕەکان لە ساڵی ٢٠١٦دا بەوانەی کە لە پێشووەوە مابوونەوە، سێ هەزارو ٥٢٠ بوون. بەو وەرگرتنانەی لە ٢٠١٨دا بەردەوام بوون، کردمانە ١٨ هەزارو ٥٠٠".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو راشیگەیاند "تا ئێستا هەزارو٧٥٠ گوندپارێزمان كردووهته عهریف، ئهو ژمارهیه دهگهیهنینه پێنج ههزار. پێنج هەزار گوندپارێزمان، دوای ئەوەی کە بوونە عەریف، مافی ئەوەیان دەبێت ببنە ئەفسەر. ئەگەر سیستمی گوندپارێزێک باش بێت، ئەوا دەتوانێت ببێتە عەمید و جەنەراڵیش".
سولەیمان سۆیڵو هەروەها گوتی: "تا رۆژی سێی حوزەیران ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون، نۆ هەزارو ٤٨٤ کەسە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاند "لە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆدا لە ١٥ی تەمووزەوە تا ئەمڕۆ ٣٤ هەزارو ١٢٧ کەس لە گرتووخانەدان. ئەوانەی کە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بوون و دوورخراونەتەوە/کارەکانیان هەڵپەسێردراوە ١٤ هەزارو ٩٧٥ کەسە، ئەوانەشی کە گەڕێنراونەتەوە سەر کارەکانیان نۆ هەزارو ٣٦٠ کەسن. لە سەرانسەری وڵاتدا، ٢٧ هەزارو ٩٢٣ کارمەندی حکوومەت کارەکانیان هەڵپەسێردراوە، ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، ١١٤ هەزارو ٣٩٦ کەسە، ئەوانەی گەڕێنراونەتەوە سەر کار، ٤٠ هەزار کەسن".
سولەیمان سۆیڵو گوتیشی: "من بەڕوونی گوتم، دیسان رەنگە لێم زویربن. بە شارەوانییەکانم گوت، بە شارەوانییەکانی کە بەدەست جەهەپەشەوەیە، بە هەموویان، گوتم 'بینا چۆڵکراو و جێهێلراوەکان بڕووخێنن براکەم، هەرکەسێک شتێکی گوت بڵێن رێنمایی وەزیری ناوخۆیە'. له سهرهتای ساڵهوه تا ئێستا ٦٠ هەزار بینای چۆڵکراومان دەستنیشانکردووە، ٢٠ هەزارمان رووخاندووە، کارەکانی دوو هەزاریان درێژەی هەیە".
سەبارەت بە گواستنهوه و یهكخستنی سندوقهكان به هۆكاری ئهمنییش وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند "تا ئهو كاتهی گۆڕهپانهكه له پهكهكه پاكدهكهینهوه ئهو پلانه جێبهجێ دهكهین".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو دواتر لەبارەی بە گوتەکانی ئینجە سەبارەت بە مەتین تەمەلەوە گوتی: "ئەو پەیامەی داویەتی بۆ گەلەکەمان نییە، بەڵکو بۆ پەکەکەیە. دەڵێت 'تۆ هیچ خەمت نەبێت، عەفرینی گرتووە، من لەدوای ٢٤ی حوزەیران تۆڵەی ئەمە دەکەمەوە'. تۆش خەمت نەبێت ئەم گەلە رێگەت پێنادات ئەو تۆڵەیە بکەیتەوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد کە لە میانی یەک ساڵ و شەش مانگدا لەو شارەوانییانەی قەییوومیان بۆ دانراوە، چوار ملیارو ٢٠٠ ملیۆن لیرە لە وەبەرهێناندا خەرجکراوە.
لەبارەی ئهو شارهوانیانهی قهییوومیان بۆ دانراوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "٦٥٠ ملیۆن لیره قهرزی حكوومهت دراوهتهوه، قهرزی بازرگانی دراوهتهوه. شارهوانیهكان له قهرزدا نوقم ببوون، ههمووی دراوهتهوه".
سولەیمان سۆیڵو گوتیشی: "توركیا دهگهیهنینه بارێك كه ئێستا بتوانرێت پێشبینی بكرێت. دهمانهوێت لهودیو زهریاوه له ئهمریكاوه كهس دهستمان بۆ رانهوهشێنێت".
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها رایگەیاند "لهو ئۆپهراسیۆنه ئهمنیانهی ناوخۆدا كه له میانی ههفتهی رابردوودا ئهنجامدراون، 30 تیرۆریست ناچالاك كراون كه سیانیان بهناو پله باڵابوون".