Hakan Çopur,Muhammed Bilal Kenasari
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ ئه‌نجامیده‌دات رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان گرنگه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تی كۆتاییهێنان به پێكهاته‌ی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له‌ودیو سنووره‌كه‌مان و گه‌یاندنی سووریا به سه‌قامگیریی. گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌كه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه په‌سه‌ند كرا ده‌چینه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ سه‌ردانی واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكای كردووه، به‌شداری له چالاكییه‌كدا كرد كه له لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی ئاك پارتی ئه‌مریكاوه له ناوه‌ندی ئایینی ئه‌مریكا رێكخرابوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو زانیاری‌دا له‌باره‌ی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كاته‌كانی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ كۆده‌بێته‌وه و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان گرنگه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تی كۆتاییهێنان به پێكهاته‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له‌ودیو سنووره‌كه‌مان و گه‌یاندنی سووریا به سه‌قامگیریی. گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌كه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و نه‌خشه رێگایه په‌سه‌ند كرا ده‌چینه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه".