Mazın Asad
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2017
ترابزۆن - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "ساڵی رابردوو تەنھا سێ کەس چووە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی. لە ئێستادا لە چیاکان ھەڵدێن بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە. لێرەوە دەیڵێم کە ئەم زستانە یان لە برسی دەمێنن یان لە برسێتی فێری رەگی دارەکان دەبن یاخود رەق دەبنەوە. ئەمە بەم شێوەیە روون و ئاشکرایە".
سۆیڵو لەمیانی گوتارێکی لە کۆنگرەی ئاکپارتی لە شارۆچکەی دەرنەکپازاری لە شاری ترابزۆن، رەخنەی لە سەڵاحەدین دەمیرتاش گرت و گوتی: "دەمیرتاش ھەبوو بە بیرتان دێت؟ دەمیرتاش کە لە ٦-٧ی تشرینی یەکەم لەم وڵاتەدا رێنمایی بە کوشتنی منداڵانی ئەم وڵاتە. لە بەندیخانە کتێبی نووسیوە و سەیری قسەکەی بکەن، داھاتەکەی بۆ خوێندنی منداڵان و لاوان بەکار دەھێنێت. ئەگەر گاڵتەیە ئەمە، گاڵتەیەکی زۆر ناخۆشە بۆ ئێمە. بە راشکاویی دەیڵێم، گاڵتە لەگەڵ گەل دەکات؟ باشە ھێندە بیری منداڵان و لاوانی ئەم وڵاتەت دەکرد، رێگریت لە بردنی منداڵان لە شارەوانی پارتەکەت بۆ شاخ بکردبایە؟ لە جیاتی پشتیوانیکردن لە رێکخراوی تیرۆریستی کە لە بەردەم قوتابخانە منداڵانی بۆ شاخ دەبرد، ئیدانەیانت بکردبایە. پشتگیری ئەو دایکانەت بکردبایە کە لە پێش باخچەی شارەوانی دیاربەکر خێوەتیان دروست کرد و داوای گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان لە شاخ دەکرد. ئێستا گرتوویەتی پشتیوانی لە خوێندنی منداڵان دەکات. ھیچ ئەزیەت نەکێشێ، دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەھێزە و ئێمە پێویستمان بە پارە و پۆل و قەلەمی ئەو نییە کە خوێنی لێ دەڕێژێت. ھاوکات منداڵانیشمان پێویستیان پێی نییە. لێرەوە شتێکی دیکە بڵێم، کەسانێک لە پێشانگای کتێبی TÜYAP بەناوی ئەو واژوویان لەسەر کتێبەکەی کردووە. گوایە رۆشنبیرن. ئەوان رۆشنبیر نین".
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: "ساڵی رابردوو تەنھا سێ کەس چووە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی. لە ئێستادا لە چیاکان ھەڵدێن بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە. لێرەوە دەیڵێم کە ئەم زستانە یان لە برسی دەمێنن یان لە برسێتی فێری رەگی دارەکان دەبن یاخود رەق دەبنەوە. ئەمە بەم شێوەیە روون و ئاشکرایە".