Mazın Asad
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، جەخت لەسەر جێنەھێشتنی ئەو ناوچانەی لە داعش پاککراوەتەوە بۆ رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کراوەتەوە.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لووتکەی سێ قۆڵی سۆچی کە لە ٢٢ی تشرینی دووەم ئەنجام درا، زانیاری پێشکەش بە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کرد و رایگەیاند بایەخێکی زۆر بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە سووریا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەدەن بە جۆرێک گشت سوورییەکانیان تیایدا بەشدار بن.