Mazın Asad
25 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
باڵکئەسیر - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، جەختی لەسەر جێنەھێشتنی ئەو ناوچانەی لە داعش پاککراوەتەوە بۆ رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەییان کردووە.
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی لووتکەی سێ قۆڵی سۆچی کە لە ٢٢ی تشرینی دووەم ئەنجام درا، زانیاری پێشکەش بە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کرد و رایگەیاند بایەخێکی زۆر بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە سووریا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەدەن بە جۆرێک گشت سوورییەکان تیایدا بەشدار بن.
لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان جەختی لەسەر جێنەھێشتنی ئەو ناوچانەی لە داعش پاککراوەتەوە بۆ رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەدروو وڵات لە بوارەکانی ئابووری، وزە و پیشەسازی بەرگری.