Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە باکووری سووریا بۆردومان کرد و لەئەنجامدا پێنج بارەگای رێکخراوەکە خاپوور کران کە یەکێکیان کۆگایەکی چەک بووە.
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ناوچەی توحاڵی، باریغیدە، مورایگیل، راحل و شوەیرین-یان بۆردومان کردووە کە بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لێیە.
لە هێرشەکەدا پێنج بینا خاپوور کراوە و حەوت تیرۆریستیش کوژراون.
Tuğhali, Barigidah, Muraygil, Rail