Ramal Mahmood
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوێنێ ١٠٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا بە ئاراستەکردنی ٤١٦ گولـلەی جۆراوجۆر، خاپوور کران.
- هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان بۆسەر ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش لە ئەکتارین، تورکمان باری و حەزوان ئەنجام دا و لەئاکامدا ١٧ تیرۆریست کوژران، ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنرا و سێ بیناش خاپوور کران.
- چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دزەیان کردە ناوچەکانی ئەکتارین و تورکمان باری کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە. ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد و لە ئاکامدا ١٤ تیرۆریست کوژران.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوێنێ ١٠٢ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا بە ئاراستەکردنی ٤١٦ گولـلە تۆپ و مووشەک وهاوەن، خاپوور کران.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە.
ئۆپەراسیۆنەکە پێی ناوەتە رۆژی ٤٧مینی، تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن لە ناوچەکانی عەزاز- راعی، دوای پشکنین و چاودێری ئامانجەکانی داعشیان دەستنیشان کرد، سوپای تورکیاش ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعشی بە ئاراستەکردنی گولـلـە تۆپ و مووشەک، گولـلـە هاوەن و هێرشی ئاسمانی خاپوور کرد.
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دزەیان کردە ناوچەکانی ئەکتارین و تورکمان باری کە لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە. ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لە ئاکامدا ١٤ تیرۆریست کوژران. لەمیانی پێکدادانەکانی دوێنێدا دوو جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستدا و ١٩ جەنگاوەی دیکەش بریندار بوون.
دوای پشکنین و دیاریکردنی ١٠٢ ئامانجی داعش لەڕێگەی ئامێرەکانی پشکنین و چاودێری، تیمەکانی پشتیوانی تەقەکردن بە ئاراستەکردنی ٣٢٢ گولـلـە تۆپ و ٤٠ مووشەک، ٣٦ گولـلـەهاوەن و ١٨ تانک ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش بەهاوکاری جووڵانەوەی پێشڕەوی سوپای سووریای ئازاد تێکشکێنران.
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاش چوار ئامانجی داعشیان لە دوایبیک و ئەکتارین بۆردومان کرد کە هەر چوار بیناکە وەک خاڵی بەرگری بەکاردەهێنران.
هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠ هێرشی ئاسمانیان بۆسەر ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش لە ئەکتارین، تورکمان باری و حەزوان ئەنجام دا و لەئاکامدا ١٧ تیرۆریست کوژران، ئۆتۆمبێلێک تێکشکێنرا و سێ بیناش خاپوور کران.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئەمڕۆ نزیکەی رووبەری هەزار و ١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان کۆنترۆڵکردووە و ٢٨ مین و ٢٣ بۆمبی دەستیان پوچەڵکردووەتەوە.