Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌م هه‌فته‌یه، په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ست دەکات به تاوتوێکردنی هه‌مواره‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له 15ی تهمووز.
سه‌ره‌تا په‌رله‌مان به چاودێرییکردن ده‌ستپێده‌کات و رۆژی 11ی ئەم مانگە، وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، محه‌مه‌د موئه‌زینئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاره زاره‌کییه‌کان ده‌داته‌وه. دواتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داواکاریی رێگه‌دان به درێژکردنه‌وه‌ی باری نائاسایی که له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشکه‌شکراوه، تاوتوێ ده‌کرێت.
داواکارییه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ درێژکردنه‌وه‌ی باری نائاسایی، بۆ ئه‌وه‌یه له کاتژمێر 01:00ی رۆژی 19ی ئەم مانگەوە بۆ ماوه‌ی سێ مانگ باری نائاسایی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا درێژبکرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیارنامه‌ی ژماره 667 که مامه‌ڵه‌ی یاسای له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و له‌دوای هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه راگه‌یه‌نراوه، تاوتوێ بکرێت.
بڕیارنامه‌که به واژووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌رۆژی 20ی ته‌مووزی 2016دا له‌چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، ئه‌و رێکاره ناچارییانه دیاریی ده‌کات که پێویسته سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵی کوده‌تا و تیرۆر بگیرێنه به‌ر.
په‌رله‌مان به‌رله‌وه‌ی پشوو وه‌ربگرێت ده‌ستی به تاوتێکردنی ئه‌و بڕیارنامانه کردبوو که مامه‌ڵه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، له‌ئێستاشدا ئه‌و به‌شانه‌ی که ماون، وه‌ک ''یاسای بنه‌ڕه‌تی'' گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.