Sangar Hamad Azeez
13 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیا کە له تەلاری كۆنی په‌رله‌مانی توركیا بەڕێوەچوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌ی به هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران توركیا به‌خۆیه‌وه بینیی، به‌شاهیدیی گه‌ل له‌ژێر ئه‌م سه‌قفه‌دا ده‌نێین."
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "وه‌ك 98 ساڵ له‌مه‌وله‌ر، ئه‌مڕۆش هیچ هێزێك نابینین له‌سه‌رووی ئیراده‌ی گه‌له‌وه. یه‌كه‌مین په‌رله‌مان ده‌ستپێك بوو، ئێره به‌رده‌وامی (دووه‌مین په‌رله‌مانه). ئێستاش ئێمه به‌رده‌وامی به به‌رده‌وامیپێدانی ده‌ده‌ین. یه‌كه‌م په‌رله‌مان، په‌رله‌مانێكی (غازی) جه‌نگاوه‌ر بوو. په‌رله‌مانی ئێستاشمان به جه‌نگاوه‌ری شه‌ره‌فمه‌ند بووه."
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "تا توركیایه‌ك بنیاتده‌نێین كه بتوانین به‌متمانه‌وه ته‌ماشای ئاینده بكه‌ین، هه‌موومان بێ وه‌ستان كارده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و گوتی: "ئێمه تیمێكین كه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان ملی رێمان گرت و ئه‌و هه‌موو بهربهستانهشمان له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بڕی و گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ. دۆز و خه‌بات و خه‌م و توڕه‌یی ئێمه دۆز و خه‌بات و خه‌م و توڕه‌یی گه‌له. گه‌ل له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی پشتگیریشیان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئێمه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆتاییدا گوتی: "ئینشائه‌ڵڵا له‌مه‌ودوا ته‌نها مارشی سه‌ركه‌وتن ده‌نووسینه‌وه".