تورکیا.. رزگاکردنی ژماره‌یه‌ك کەسی گیرخواردوو له دوورگه‌یه‌ك
یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بیانی كه له دوورگه‌ی بۆغاز له ناوچه ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه له ده‌ریای ئیجه گیریان خواردووه، ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێك.
Izmir
ئیزمیر – AA

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری ئه‌وه‌ی كه ٢٥-٣٠ هاووڵاتی بیانی له دوورگه‌ی بۆغاز له ناوچه ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه له ده‌ریای ئیجه گیریان خواردووه، یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه.
هاوکات تیمی تایبه‌تمه‌ند و هێلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
تاوەکو ئێستا ١١ له‌و كۆچبه‌رانه‌ی کە له دوورگه‌کە گیریانخواردبوو، به‌هێلیكۆپته‌ر رزگاركران.
راگەیەنرا کە کارەکان بەردەوامن بۆ رزگاکردنی کەسەکانی دیکە.