Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
13 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی پێدانی مه‌دالیای شه‌ره‌فی ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و ٢٧ه‌مین سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم كه له كۆشكی كۆماری به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ركۆماری توركیا له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكدا له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ستایشی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی یڵدرمی كرد له پله و پۆسته جیاوازه‌كانیدا بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاتی توركیا و گوتی: "بینالی یڵدرم كه له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا وه‌ك په‌رله‌مانتار، وه‌زیری گواستنەوە و گه‌یاندن و دەریاوانی و سه‌رۆكوه‌زیران خزمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه، ئینشائه‌ڵڵا له‌مه‌ودواش وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وامده‌بێت. باوه‌ڕم وایه كه به‌هه‌مان ئه‌و گوڕ و تینه‌ی وه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكوه‌زیران نیشانیداوه، له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشدا به‌رده‌وامده‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوا سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری توركیا، بینالی یڵدرم به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات له ٢٠٠٢ه‌وه كه له كابینه‌كانی ئاك پارتی ئه‌ركی پێسپێردراوه، جێگای تایبه‌تی له دڵی خه‌ڵكی توركیادا كردووەته‌وه. گوتی: "بەڕێز بینالی و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په به‌ڕێز باخچه‌لی ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌یان بهگوێنهدانه تێكدهران به شێوه‌یه‌كی شایسته به‌ڕێوه برد. به‌و هه‌وڵ و كۆششهیان ته‌نها توركیایان له سیسته‌مێك رزگار نه‌كرد كه به‌رده‌وام قه‌یران، ئاژاوه و ناسه‌قامگیری به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵكو له هه‌مانكاتدا بۆ یه‌كه‌مجار دوو حزب شان به شانی یه‌ك له رێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه توانیان وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن بهێننه دی و به‌مه‌ش هێز و متمانه به هێز و متمانه‌ی دیموكراسی توركیا زیاد بكه‌ن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و پێكه‌وه گونجانه‌ی له‌گه‌ڵ بینالی یڵدرم له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیراندا هه‌یانبووه، له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشدا به‌رده‌وامده‌بێت. گوتی: "ئه‌و وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی 40 ساڵی هاوڕێیهتیماندا بەته‌نیا جێی نه‌هێشتووین، وه‌ك هه‌ندێكیش رێگای لێتێكنهچووه. به‌ڕێز بینالی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌ت فه‌تۆ، گه‌وره‌ترین پشتگیریی پێشكه‌شكردووه. له‌م قۆناغه‌دا توركیا سه‌ركه‌وتووترین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامداوه. له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه ژیرانهكانی حكوومه‌ته‌كه‌مان فه‌تۆ گه‌یشتووەته خاڵی كۆتایی و په‌كه‌كه و لق و پۆپه‌كانی گه‌یشتوونه‌ته ره‌وشێك كه هه‌ناسه‌یان پێ نه‌درێت".