Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
28 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی دامه‌زراوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان كه له ناوه‌ندی كۆنگره و كولتووری به‌شته‌په سازكرابوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌ت به رەخساندنی ژینگه بۆ وه‌به‌رهێنان، رایگه‌یاند "پاكێجێكی دیكه‌ی ٦٧ مادده‌یی هه‌یه كه ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین''.
بینالی یڵدرم گوتی: "هاندانی نوێی وه‌به‌رهێنانمان به بڕی ١٢٨ ملیار لیره بۆ وه‌به‌رهێنانی ستراتیجیی په‌سه‌ندكردووه. ئه‌مه به رایگشتیی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نین. دووه‌میش، ئه‌و رێكارانه بوونیان هه‌یه كه بانكه‌كان به مه‌به‌ستی ئاسانكاریی له بازاڕه‌كان و وه‌رگرتنی قه‌رز، گرتوویانه‌ته به‌ر، ئه‌مه‌ش راده‌گه‌یه‌نین".
بینالی یڵدرم گوتی: "كاته‌كانی كاركردنی كارمه‌ندانی ده‌روازه سنووری و گومرکهكانیشمان رێكده‌خه‌ینه‌وه. واتا ته‌واوبوونی ده‌وام و چاوه‌ڕوانی كۆتاییدێت. ئه‌گه‌ر بهپارهبێت به‌پاره، هه‌رچی پێویستبێت ده‌یكه‌ین تا گومرکهكانمان ٢٤ كاتژمێر كراوه‌بن. چونكه باجی دواكه‌وتن قورسه".
بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "به شێوه‌ی مانگانه ئه‌و راگه‌یه‌نراوانه‌ی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان ده‌رده‌كرێن، یه‌كده‌خه‌ین و به‌وشێوه‌یه‌ش كاتێكی زۆر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین. هه‌ڵاوێری باج سه‌باره‌ت به پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنان، نوێگه‌ری، كاره‌كانی دیزاینكردنی بزووێنه‌ر و ئامێره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی: "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و رێكارانه‌ی كه ده‌یگرینه به‌ر سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان، هه‌نارده و هه‌لی كار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، بۆ گه‌له‌كه‌مان ئاشكراده‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دوایین شێوه ده‌ده‌ینه رێكاره‌كان".
بینالی یڵدرم گوتی: "له ١٥ ساڵی رابردوودا، له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی-دا، ١٩١ ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ی جیهانی هاتووه‌ته ئه‌م وڵاته. ئه‌مه بڕێكی كه‌م نییه. ئه‌مه متمانه و سه‌قامگیریی توركیا نیشان ده‌دات".