Ramal Mahmood
07 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، دوای پشکنین و دیاریکردنی ٤٩ ئامانجی داعش لەڕێگەی ئامێرەکانی پشکنین و چاودێری، تیمەکانی پشتیوانی تەقەکردن بە ئاراستەکردنی ١٥٣ گوللـەتۆپ و ١١٦ مووشەک، ٩ تانک، ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعشیان تێکشکاند کە سەنگەر و بنکەو بارەگاکانی داعش و پەناگەکانی تیرۆیستان بوون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ەوە دەستی پێکردووە ئەمڕۆ پێی نایە رۆژی ٤٥مینی.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن لەناوچەکانی عەزاز-راعی بەپاڵپشتی هاوکاری چڕی ئاسمانی و وشکانی کۆنتڕۆڵی رووبەرێکی بەرفراوانی گەڕەکی عەکتارین لە رۆژئاوای باشووری راعی پاراستووە.
لەهەندێک شوێنی ناوچەکە بەریەککەوتن لەگەڵ چەکدارانی داعش روو دەدات، بە ئاستێکی کەمیش پێکدادانی چڕ لەنێویاندا روو دەدات، هەروەها پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و بۆمبە دەستییەکان بەردەوامە.
بەهۆی پێکدادانەکانی لەماوەی رۆژێکدا نۆ چيکداری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستداوە و ٣٢ چەکداری دیکەش بریندار بوون. زیانیش بە سەربازانی سوپای تورکیا نەگەیشتووە. هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەوە تاکو ئێستا ١١٩ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردووە کە رووبەرەکەی نزیکەی هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.
دوای پشکنین و دیاریکردنی ٤٩ ئامانجی داعش لەڕێگەی ئامێرەکانی پشکنین و چاودێری، تیمەکانی پشتیوانی تەقەکردن بە ئاراستەکردنی ١٥٣ گوللـەتۆپ و ١١٦ مووشەک، ٩ تانک، ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعشیان تێکشکاند کە سەنگەر و بنکە و بارەگاکانی داعش و پەناگەکانی تیرۆیستان بوون.
لەلایەکی دیکەشەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ١٨ ئامانجی تیرۆریستان لە عەکتارین، ئەرشەق، رەسم ئەلوەرد، باراگیداه، گوزەل مەزرا. تەل خشن، شەیخ ریح و توغڵای بۆردومان کرد. لەئاکامدا ١٥ بینای ژێر دەسەڵاتی داعش خاپوور کران کە ١١یان وەک بنکەی چەکی سووک و چواریان وەک شوێنی کۆبوونەوە بەکاردەهێنران، هەروەها سێ خاڵی پشکنینیش بۆردومان کران کە چەکدارانی ئەو سی خاڵە کوژران.
لەئاکامی دەستنیشانکردنی شوێنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆیستی داعش لە باشووری عەکتارین لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە سێ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدرا و سێ تیرۆریست کوژران.
لەئاکامی ئاراستەکردنی شەش گوللـەی ئامێری همارس-ی هاوپەیمانان ئەو بینایە خاپوور کرا کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆیستی داعش وەک جبەخانەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان بەکاریان دەهێنا لە سوران.