Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە
لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ٣٥ پێگەی داعش لە ناوچەی ئەلباب باكووری سووریا، ٣٧ چەكداری داعش كوژران كە لە نێویاندا سێ تیرۆریست بەپلەی ئەمیر هەیە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی كە لەلایەن سوپای توركیا بڵاوكراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بەسەركردایەتی توركیا بەمەبەستی لەناوبردنی رێكخراوەكانی تیرۆریستی لە باكووری سووریا بەردەوامی هەیە.
راشگەیەنرا كە ئۆپەراسیۆنەكانی ھێزی ئەركی تایبەت كە لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكدێت، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی ئەلباب بەردەوامی هەیە.
ئاماژە بەوەشكرا كە لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ٣٥ پێگەی داعش لە ناوچەی ئەلباب، ١٨ سەنگەری چەك، پێنج خاڵی پشكنین، سێ ئۆتۆمبیڵی چەكدار، دوو بارەگا، حەوت بینا كە بەمەبەستی حەوانەوە بەكاردەھێنران بۆردومان كران. ھاوكات ٣٧ چەكداری داعش كوژران كە لە نێویاندا سێ تیرۆریست بەپلەی ئەمیر هەیە.