Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
ئورفا
ھێزەکانی ئەمنی تورکیا پێنج تیرۆریستیان دەستگیرکرد کە لە ھەوڵی ئەوە دابوون لە شارەدێی رەسولیان کە لە ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە دایە لە سووریا بەرەو تورکیا دەرباز بن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەی جەیلانپار، ھەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە کە چەند تیرۆریستێک لە شارەدێی رەسولیانی سەر بە پارێزگای حەسەکە نیازی ئەوەیان ھەیە بەرەو تورکیا تێپەڕ بن.
بەم پێیەش ھێزەکانی ئەمنی رێوشوێنی ئەمنی پێویستیان لەسەر سنوور گرتەبەر و پێنج کەسیان دەستگیر کرد کە ھەوڵی ئەوەیان دەدا بەرەو تورکیا دەرباز ببن.
ھێزەکانی ئەمنی راشیانگەیاند کە دوو کەس لە تیرۆریستەکان لە کەمپەکانی پەکەکە/پەیەدە راھێنانی خۆکوژیان پێکراوە و پیلانی ئەنجامدانی ھێرشیان لە تورکیا ھەبووە.