Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران له به‌غدا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازکرد.
یڵدرم رووی دەمی کردە سەرۆکوەزیرانی عێراق عەبادی و گوتی: "لەم چەند رۆژەی رابردوو لە لێدوانێکدا راتانگەیاند، رێگەنادەین پەکەکە لە خاکی عێراقەوە زیان بە تورکیا بگەیەنێت' ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو. شتێک لەوە زیاتر خۆشحاڵی کردین. ئەمیش نیشاندانی کارەکانمانە بە یەکڕیزی و پێکەوەیی لە دژ وەستانەوەی تیرۆریستان بەباشترین شێوە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه سه‌روه‌ریی عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌ی بۆ توركیا گرنگه.
یڵدرم گوتی: "سه‌روه‌ریی عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه، رازی نابین به هیچ هه‌وڵێك كه زیان به سه‌روه‌ریی عێراق بگه‌یه‌نێت و خۆشمان هه‌وڵێكی له‌و جۆره ناده‌ین. یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقیش بۆ ئێمه گرنگه. ده‌مانه‌وێت ئه‌مه بزانرێت".
یڵدرم دەربارەی کەمپی باشیک گوتی: "باسمان لەم پرسە کرد، ئەمە بۆ خۆشی نەکراوە، بەهۆی پێویستیەکەوە دروستکراوە. دەیبینین کە پاککردنەوەی ناوچەکە لە دەستی داعش مەودایەکی باشی بریووە. بە شێوەیەکی دۆستانە و گونجاو ئەم پرسەشمان تاوتوێکرد و دەیگەیەنینە ئەنجام".
- "شنگال له په‌كه‌كه پاكده‌كرێته‌وه"
یڵدرم رووی دەمی کردە سەرۆکوەزیرانی عێراق عەبادی و گوتی: " لەم چەند رۆژەی رابردوو لە لێدوانێکدا راتانگەیاند، رێگەنادەین پەکەکە لە خاکی عێراقەوە زیان بە تورکیا بگەیەنێت' ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو. شتێک لەوە زیاتر خۆشحاڵی کردین. ئەمیش نیشاندانی کارەکانمانە بە یەکڕیزی و پێکەوەیی لە دژ وەستانەوەی تیرۆریستان بەباشترین شێوە".